ZNA- هەولێر لە درێژەی یارییهكانى ههفتهى 30ی خولى نایابی ئینگلتەرا، یانهى مانچستەر سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ساوسامپتۆن.
لە ئەنجامدا سیتیزن یارییهكەشی بەئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە.
هەر لە یەکەم خولەکەدا سیتی باشتر بینرا و کۆنتڕۆڵی یاریەکەی کرد و لە خولەکی 45 ئێرلینگ هالاند گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا، مان سیتی سێ گۆڵی تری لەخولەکەکانی 58 و 68 و 75 لەڕێگەی هەریەکە لە یاریزانان گریلیش و هالاند و ئەلڤارێزەوە تۆمارکرد،
تاکە گۆڵەکەی ساوسامپتۆنیش یاریزان مارا لە خولەکی 72 تۆماریکرد.
بهم سەرکەوتنە، مانچستەر سیتى بەکۆکردنەوەی 67 خاڵ لەپلەی دووەمی ڕیزبەندی مایەوە و ساوسامپتۆنیش بەکۆکردنەوەی 23 خاڵ لەپلەی کۆتایی ڕیزبەندیەکەدایە.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |