ZNA - هەولێر لە کۆتا یاری هەفتەی 28ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی جیرۆنای کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە یەکسانی بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
هەر لە سەرەتای یاریەکەوە یاریزانانی بەرشەلۆنە بە هێرشبردن دەستیان پێکرد و لە تایمی یەکەمدا چەند هەلێکی گۆڵ تۆمارکردنیان لەدەستدا.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی بەرشەلۆنە تا دوایین خولەک لە هەوڵەکانیان بەردەوامبوون بەڵام سەرکەوتوو نەبون لە گۆڵ تۆمارکردن و سەرەنجام یاریەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش، هەر یانەو تاکە خاڵێکی وەرگرت، بەرشەلۆنە 72 خاڵی هەیە و لە پێشەنگە، جیرۆناش بەکۆکردنەوەی 35 خاڵ لەپلەی 11 دێت.
ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە |