ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری چوونی قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بەنفیکا میوانداری ئینتەر میلانی ئیتاڵی کرد.
لە ئەنجامدا ئینتەر توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەنفیکای خاوەن یاریگا بباتەوە.
لە تایمی یەکەمی یارییەکە، هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لەتۆمارکردنی گۆڵ و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 51 نیکولو بارێلا گۆڵی یەکەمی ئینتەری تۆمارکرد،
دوای ئەوە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانە ئیتاڵیەکە هەژمارکرد و لۆکاکۆ بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا و یانەکەی کردە خاوەن دوو گۆڵ.
یاری گەڕانەوە لە شەوی 19ی ئەم مانگە لە یاریگای جوسێپی مییزا لە میلان بەڕوەدەچێت.
ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە |