ZNA - هەولێر
هاوپه‌یمانی فه‌تح دەڵێت، ئه‌و به‌نداوانه‌ی ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر رووباری دیجله و فورات هەڵێبەستوون، ده‌بێته هۆی وشكبوونی سه‌رچاوه‌ی ئاو و سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی شاره‌كانی عێراق.
عوده‌ی عه‌بدولهادی یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپه‌یمانیی فه‌تح دەڵێت، ئەنقەرە حه‌فتا ساڵه دەیان بەنداوی لەسەر لقەکانی رووباری دیجلە و فورات دروست كردووه و به‌هۆیه‌وه سەرچاوەکانی ئاوی عێراقی وشك كردووه.
عه‌بدولهادی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، به‌نداوه‌كانی ئه‌نقه‌ره زیاتر له 700 ملیار مه‌تر سێ جا ئاویان تێدایه و کەوتوونەتە چوارچێوه‌ی هێڵه چالاكه‌كانی بومه‌له‌رزه‌وه. بۆیه پێویسته توركیا به‌پرسی گلدانه‌وه‌ی ئاودا بچێته‌وه و هەر مەترسییەک لەسەر هەر بەنداوێک وەک تسونامییەک دەبێت و ناتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت و رەنگە ببێتە هۆی سڕینەوەی تەواوی شارەکانی عێراق.
ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە |