ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی چوونی قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمشەو دوو یاری تر بەڕێوەدەچن.
لە یەکەم یاریدا و لە یاری لوتکەدا، کە کاتژمێر 10ی شەو بەڕێوەدەچێت یانەی ڕیاڵ مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەکات.
یانەی شاهانە هەموو هەوڵەکانی دەخاتە گەڕ بۆ ئەم جامە، چونکە تا ڕادەیەکی زۆر یانەکە خولی ئیسپانیای لەدەستداوە و بێ هیوایە لە لالیگا،
ڕیاڵ بارودۆخی باشە و تەنیا لە یاریزانێکی بێبەش دەبێت، فێرلاند مێندی بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری لە یارییەکەی ئەمشەو بکات.
هەرچی یانەی چێڵسی بریندارە، بارودۆخی خراپە و لە پلەی 11ی ڕیزبەندیدایە وە لە دوایین 4 یاری سەرکەوتوونی بەدەست نەهێناوە.
یانەی بلۆز لە چوار یاریزان بێبەش دەبێت، هەریەکە لە ئۆبامیانگ، ئارماندۆ و بارۆخا وە هەریەکە لە ماسون ماۆنت و تیاگۆ سیلڤا دیار نییە بەشدار دەبن یاخود نا.
لە یاریەکەی تردا، کە لە هەمانکاتدا ئەنجامدەدرێت، هەردوو یانەی ئیتاڵیەکە ئەیسی میلان و ناپۆلی ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە،
ناپۆلی پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیا تا ڕادەیەکی زۆر پاڵەوانی جامەکەیە، بۆیە دوای چەندین ساڵ گەیشتن بەم قۆناغەی چامپیۆنزلیگ هەموو تواناکانی دەخاتە گەڕ بۆ ئەم جامە.
ئەیسی میلان کە لە بەدەستهێنانی جامی ناوخۆ بێ هیوایە و لە هەفتەی ڕابردوو شکستێکی گەورەی بە ناپۆلی هێنا، بۆیە جگە لە چامپیۆنزلیگ، هیچ شتێکی تری نەماوە.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |