ZNA-هەولێر وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ بونیادنانی 35 شاری پیشه‌سازیی و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار پشت به ئه‌زموونی وڵاتی سعوودیه ده‌به‌ستن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئه‌سیر غه‌ریری، وه‌زیری بارزگانی عێراق رایگەیاندووە، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سعوودیه بۆ كاروباری شاره بازرگانییه‌كان به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی شاره پیشه‌سازییه‌كان و ناوچه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا كۆبوونه‌نه‌ته‌وه، كه خاوه‌نی 35 شاری پیشه‌سازین له سه‌رتاسه‌ری سعوودیه و هه‌لی كاریان بۆ زیاتر له نیو ملیۆن كه‌س ره‌خساندووه.
وه‌زیری بازرگانی عێراق جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، خواستی عێراقیان بۆ گواستنەوەی ئەزموونەکە بۆ ناوخۆی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی شارە پیشەسازییەکان خستۆته‌ڕوو و له به‌رانبه‌ریشدا بەرپرسانی سعوودیه ئامادەییان بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌و رووه‌وه نیشانداوه.

ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە |