ZNA – هەولێر
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دەڵێت، حكومه‌ت به بایه‌خه‌وه له شاره‌زایی كۆمپانیاكانی ژاپۆن له‌بواری په‌ره‌پێدانی ژێرخانی عێراق ده‌ڕوانێت.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی، له‌دیدارێكی له‌گه‌ڵ فۆتۆشی ماتسۆمۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن له‌عێراق رایگه‌یاندووه، حكومه‌ت به‌گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كانی له‌گه‌ڵ ژاپۆن ده‌ڕوانێت و ده‌خوازێت به ئاڕاسته‌ی ڕاكێشانی شاره‌زایان و كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان له‌پێناو پێشخستنی ژێرخان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ره‌خساندنی وه‌ربه‌رهێناندا هه‌نگاو بنێن.
له‌به‌رانبه‌ردا باڵیۆزی ژاپۆن جه‌ختی له خواستی دامه‌زراوه پیشه‌سازی و ئابوورییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و گۆڕینه‌وه‌ی زانیارییه له زۆربه‌ی بواره‌كاندا له‌عێراق كردووه‌ته‌وه.
ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە |