ZNA – هەولێر
هاوپەیمانیی نه‌سڕ رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری و دیموكراسی پێویسته ئه‌ندامانی ره‌وتی سه‌در له‌نێو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا هه‌بن و ئەمە هه‌نگاوێكه بۆ یه‌كڕیزی نێوان هێزه سیاسییه‌كان.
ئه‌حمه‌د ئه‌لوه‌ندی له هاوپه‌یمانی نه‌سڕ، دەڵێت، ره‌وتی سه‌در به‌شێكی گرنگی پرۆسه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تین له‌عێراقدا و بۆ رێکخستنه‌وه‌ی ناوماڵی ره‌وته‌كه‌ی رێز لە خواستی موقتەدا سەدر دەگرین.
ده‌شڵێت، سه‌در مافی خۆیه‌تی کاروباره‌كانی بەپێی دیدگای خۆی و بەرژەوەندی گەلی عێراق رێک بخاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رەوتی سەدر وەک بەشێکی دانەبڕاو لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق دەمێنێتەوە.
ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە |