ZNA – هەولێر
هاوپەیمانیی فه‌تح جەخت لە مەحاڵبوونی دواخستنی هەڵبژاردنی پارێزگاکان ده‌كاته‌وه و ڕایگەیاندووە هەر گۆڕانکارییەک لە وادەکەدا پێویستی بە دووباره دەنگدانی پەرلەمانی لەسەر یاساكه ده‌بێت.
عه‌لی فه‌تلاوی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاشكرای ده‌كات، ده‌نگۆی دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا و قەزاکان هیچ بنەمایەکی نییە و تەنیا ده‌نگۆیه‌كی سیاسییە کە نەیارانی یاساکە دەستیان پێکردووە.
فه‌تلاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، په‌رله‌مان 20ی 12ی ئه‌مساڵی وه‌ك دوایین كاتی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریكردووه، هه‌ر دواخستنێكی هه‌ڵبژاردنیش پێویست ده‌كات یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه
ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە |