ZNA - هەولێر لە درێژەى یارییەکانى گەڕانەوەى قۆناغى چارەکى کۆتایى چامپیۆنزلیگ، ئەمشەو لە کاتژمێر 10دا بایرن میونشنى ئەڵمانى لە یاریگاى ئەلیانز ئەرینا، میواندارى مانچستەر سیتى ئینگلیزى دەکات.
لە یارى چووندا، کە لە یاریگاى ئیتحاد لەنێو ئینگلتەرا بەڕێوەچوو، یانەی مانچستەر سیتى بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە، هەر بۆیە هەلى سەرکەوتنى بۆ قۆناغى پێش کۆتایى زیاترە.
بایرن میونشنیش بە ئاسانی خۆی تەسلیم ناکات، هەموو هەوڵەکانی دەخاتە گەڕ بۆ ڕاگرتنی سیتی، بۆیە ئەمشەو پێشبینی یاریێکی بەهێز دەکرێت.
لە هەمان کاتدا و لە یارییەکى تردا، ئینتەر میلانى ئیتاڵى لە یاریگاى جۆزیپى میاتزا، ڕووبەڕووی یانەی بەنفیکاى پورتوگالى دەبێتەوە،
لەم یارییەدا تا ڕادەیەک ئەرکی ئینتەر ئاسانە بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو، چونکە لە یارى چووندا و لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر براوەبوو.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |