English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆنگرێس هۆشداری دەداتە بایدن
2023-04-21 [07:38 AM]

هەولێر ZNA


19 ئەندامی کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمەریکا هۆشداری بە جۆو بایدن دەدەن و داوای لێدەکەن هاوکارییەکان بۆ ئۆکرانیا رابگرێت.

رۆژنامەی"زە هێڵ" ئەمەریکی بڵاویکردووەتەوە، 19 ئەندامی کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمەریکادا، نووسراوێکیان بۆ جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا کردووە، کە نیگەرانن لە زۆری هاوکاریکردنی هێزەکانی ئۆکرانیا، کە هەڕەشە لە زیاد بوونی ململانێکان دەکات، بۆیە داوادەکەن کۆتایی بە هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکرانیا بهێنێن، ئەوان بەڵێنیان دا کە بە تەواوی دژی هەموو پاکێجەکانی داهاتوو دەبن مەگەر پەیوەست بن بە ستراتیژێکی دیپلۆماسی روون بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان بە زووترین کات.

ئەندامانی کۆنگرێس دەڵێن: لە ئێستادا ستراتیژیەتی ئیدارەی ئەمەریکا، هاوکاریکردن و سزادانە، ئەمەش تەنها شەڕ و ململانێ و توندوتیژییەکان درێژ دەکاتەوە، هیچ مەترسی راستەوخۆی بۆ سەر رووسیا نابێت.  

ئاماژەیان بەوەشکرد، بەرژەوەندی نیشتمانی و بەرژەوەندی گەلی ئۆکرانیا لەوەدایە، دانوستان بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) لەم هەفتەیەدا پاکێجێکی دیکەی هاوکاریە سەربازییەکانی بۆ ئۆکرانیا بە بەهای 325 ملیۆن دۆلار راگەیاند. لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا - رووسیا، تاوەکو ئێستا ئەمەریکا بە بەهای 36 ملیار دۆلار هاوکاری ئۆکرانیای کردووە.





ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad