ZNA - هەولێر لە یەکەم یاری هەفتەی 32ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ساوسامپتۆن بوویەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە یەکسانی و بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.
لە گێمی یەکەم و لە خولەکی یەکەمدا یانەی میوان توانی گۆڵی یەکەم لە ڕێگەی یاریزان کارلۆس ئەلکاراز تۆماربکات،
لە خولەکی 14دا والکۆت گۆڵی دووەمی بۆ ساوسامپتۆنی تۆمارکرد.
ئارسناڵی پێشەنگ ئەم ئەنجامەی قبوڵنەکردو توانی گۆڵێک لە خولەکی 20 لە لایەن مارتینێلی تۆماربکات و ئەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 66 یاریزان دویی کار گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد،
یانەی گەنەرزی پێشەنگ ئەم ئەنجامەی قبوڵنەکرد و توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 88 و 90 لە لایەن ئودیگارد و ساکاوە تۆماربکات و ئەنجامەکە بۆ خۆی یەکسان بکاتەوە و خاڵێک بەدەست بهێنێت.
بەم ئەنجامەش، یانەی ئارسناڵ بەکۆکردنەوەی 75 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی مایەوە و ساوسامپتۆنیش 23 خاڵی هەیە و لە کۆتایی ڕیزبەندییە.
ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە |