ZNA - هەولێر لە یەکەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لەناو یاریگای وێمبڵی ڕووبەڕووی یانەی شیفیڵد یونایتد بوویەوە.
لە ئەنجامدا یانەی مانچستەر سیتی توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە سەرەتاوە یاریزانانی مان سیتی ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و چەندین هەلی مەترسیداریان لەدەستدا، بەڵام ڕیاز مەحرەز لە خولەکی 43 بەلێدانی سزا گۆڵێکی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم، مانچستەر سیتی توانی دوو گۆڵی تری لە خولەکەکانی 61 و 66 لە ڕێگەی ڕیاز مەحرەز تۆمارکردەوە.
بەم سەرکەوتنە، مانچستەر سیتی گەیشتە یاری کۆتایی جامەکە و چاوەڕێی براوەی یاری نێوان مانچستەر یونایتد و برایتۆنە.
ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە |