ZNA- هەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆسیەی سوریا، فواد حوسێن 1 ی ئایار دەگات عەمانی پایتەختی ئوردن.
ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاند، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەی گەڕانەوەی سوریا بۆ پێگە عەرەبییەکەی، 1 ی ئایار فواد حوسێن بەسەرۆکایەتی شاندێک دەگاتە عەمان و لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەیە سعودیە و میسر و ئوردن کۆدەبێتەوە.
سەحاف جەختی لەوەشکردەوە، عێراق پابەندە بەگەڕانەوەی سوریا بۆناو پێگە عەرەبییەکەی و چارەسەکردنی کێشەکانی بەرێگەی سیاسی و پاراستنی ئەمن و ئاسایشی.
ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە |