ZNA - هەولێر لە یارییەکانی خولی ئەڵمانیا و لە هەفتەی 30دا، یانەی بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارینا میوانداری یانەی هێرتا بەرلینی کرد.
لە ئەنجامدا میونشن توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە هێرتا بەرلین بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا بایرن باشتر بینرا و ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد، بەڵام نەیانتوانی هیچ گۆڵێك تۆماربکەن.
لە تایمی دووەم بایرن بەردەوامبوو لە هێرشەکانی و توانیان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 69 و 79دا لە ڕێگەی سێرج گنابری و کینگسلی کۆمانەوە تۆماربکات و سەرەنجام یاریەکە بەو دوو گۆڵە کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە، بایرن میونشن گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 62 خاڵ و هێرتا بەرلین 22 تەنیا خاڵی هەیە و لە کۆتایی ڕیزبەندی مایەوە.
ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە |