ZNA – هەولێر
بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا نامەی دەست لە کارکێشانەوەی ئاڕاستەی ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کرد و دەست لە کارکێشانەوەکەشی پەسەند کرا.
حوسێن قاسم خەفی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی بەغدا، کە ماوەی کەمتر لە سێ مانگە دەست بەکار بووە، بە نامەیەکی فەرمی داوای بەخشینی لەپۆستەکەی ئاراستەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کرد، داواکەش پەسەند کرا.
دەستلەکارکێشانەوەی حوسێن قاسم خەفی لەکاتێکدایە، 29 ی ئەم مانگە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق فڕۆکەخانەی بەغدای بەسەر کردەوە و ناڕەزایەتی خۆی لەشێوازی بەڕێکردنی گەشتیاران دەربڕی و وەک لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت سودانی لەبەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی بەغدا توڕە دەبێت و دەڵێت، کوا وەزیر کوا بەڕێوەبەر ئێوە لەکوێن؟ ئەم ئاژاوەیە چییە؟ لەکۆتایدا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە هەوڵدەدات روونکردنەوە بدات، سوودانی بەتوندی پێی دەڵێت: بەسە.
ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە |