ZNA - هەولێر
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگەیاند، دواكه‌وتنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كان له كه‌مپی هۆل بۆ هۆكاری ئه‌منی و دووباره شیاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی كه‌مپی جه‌دعه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
عه‌لی عه‌باس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچی عێراق رایگه‌یاندووه، دەستپێکردنەوەی پرۆسه‌ی گەڕاندنەوەی خێزانە عێراقییەکان لە کەمپی هۆل دوای تەواوبوونی رێکارەكانی رێکخستنە ئەمنییەکان دەبێت، بەتایبەتی دوای ئه‌وه‌ی ژمارەیەکی زۆر لەم خێزانانە لە کەمپی جه‌دعه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
عەباس جەختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، وەزارەته‌كه‌یان هیچ پەیوەندییەکی بەو خێزانە بیانییانەوە نییە لەناو کەمپی هۆلدان و كاره‌كانیان سنووردارە و په‌یوه‌ندی به خێزان و هاووڵاتیانیانی عێراقییه‌وه هه‌یه.
ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە |