ZNA-هەولێر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به بودجە و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی نووری مالیكی‌دا هاتووه، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌میانی پێشوازی له محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەی پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی وڵاتیان کردووە و پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیان تاوتوێكردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگەی مالیکیم جەختیان لەوە کردووەتەوە، پێویسته گرنگی زیاتر به رۆڵی چاودێری و ده‌رچوواندنی ئه‌و یاسایانه بدرێت كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدان، به‌تایبه‌تی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵ له‌پێناو جێبه‌جێكردنی داواكاری گه‌لی عێراقدا. داواشی له حكومه‌ت كردووه رێوشوێنی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌واده‌ی خۆیدا بگرێته‌به‌ر.
ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە |