English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئیتاڵیا.. دوای 33 ساڵ ناپۆلی بووە پاڵەوانی خولەکە
2023-05-04 [11:41 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی 33ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئۆدێنێزی لە یاریگای خۆی میوانداری ناپۆلی پێشەنگ کرد.

 

لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 13 ئۆدێنێزی خاوەن یاریگا گورزی خۆی وەشاند و تۆڕی گۆڵی ناپۆلی لەڕێگەی یاریزان لۆڤریجەوە هەژاند.

 

تایمی دووەم، ناپۆلی باشتر دەرکەوت و یاریزان ئۆسیمین لە خولەکی 52 گۆڵی بەرامبەری بۆ ناپۆلی تۆمارکرد،

دوای ئەو گۆڵە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام ئەنجامەکە وەك خۆی مایەوە.

 

بەم ئەنجامە، یانەی ناپۆلی بوە پاڵەوانی خولەکە بە کۆکردنەوەی 80 خاڵ، ئۆدێنێزیش 43 خاڵی هەیە و لە پلەی 12 دێت.





ئەم هەواڵە 625جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad