ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری دواخراوی هەفتەی 28 خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی برايتون لەیاریگای خۆی ڕووبەڕووی مانچستەر یونایتد بوویەوە.
لە ئەنجامدا برايتون توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکست بە شەیتانە سوورەکان بهێنێت.
بەدرێژایی یاریەکە هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی یەکتری و چەندین هێرشیان برد،
بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوو نەبوون تا کاتی زیادکراوی تایمی دووەمدا و لە خولەکی 99، یاریزان ئەلێکسیس ئالیستەر بە لێدانی سزا تاکە گۆڵی یارییەکە و سەرکەوتنی بۆ برايتون تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، مانچستەر یونایتد سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا و 63 خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی مایەوە، برايتونیش بەکۆکردنەوەی 55 خاڵ هاتە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی خولەکە.
ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە |