English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. مانچستەر سیتی پێگەی خۆی لە پێشەنگی بەهێزترکرد
2023-05-06 [06:00 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی 35ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی لیدز یونایتد بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا مانچستەر سیتی توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لیدزی خاوەن یاریگا بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا، سیتی پێشەنگی خولەکە کۆنتڕۆڵی یاریەکەی کرد و توانی دوو گۆڵی بەدوای یەکدا لە خولەکەکانی 19 و 27 لە ڕێگەی گۆندوگان تۆماربکات.

 

لە تایمی دووەم مانچستەر سیتی باشتر دەرکەوت و لیدز یونایتدیش چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا، لە خولەکی 84 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ مان سیتی هەژمارکرد بەڵام گۆندوگان سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمارکردنی گۆڵی سێیەم و تۆپەکە بەر ستۆن کەوت،

دوای ئەوە لیدز هێرشێکی برد و ڕۆدریگو مۆرینیۆ گۆڵێکی بۆ لیدز لە خولەکی 85 تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، یانەی مانچستەر سیتی بەکۆکردنەوەی 82 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد و لیدزیش خاوەن 30 خاڵە و لە پلەی 17 دێت.





ئەم هەواڵە 646جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad