ZNA - هەولێر لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئۆساسۆنا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئۆساسۆنا بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی جامەکە.
هەر لە سەرەتای تایمی یەکەم و لە خولەکی 2 یانەی ڕیاڵ مەدرید گۆڵێکی لەلایەن ڕۆدریگوە تۆمارکرد،
دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا،هێرشەکانی هەردووکیان بەردەوامبوون تا خولەکی 58 یاریزان لۆکاس تورو گۆڵی بەرامبەری بۆ ئۆساسۆنا تۆمارکرد،
ئەستێرەی بەرازیلی، ڕۆدریگو جارێکی تر تۆڕی گۆڵی ئۆساسۆنای لە خولەکی 70 هەژاندەوە و یانەی شاهانەی کردە خاوەن دوو گۆڵ.
ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە |