ZNA - هەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە، 7-5-2023، فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق، لیوا شەهاب جاهید ڕایگەیاند، لە کۆی 12 فڕۆکەی جەنگیدا چوار فڕۆکەمان بەدەست دەگات، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ یادی 92 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێزی ئاسمانی عێراق.
لیوا شەهاب جاهید، فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە، بۆنەی دامەزراندنی هێزی ئاسمانی لە ساڵی 1931 بەرز ڕادەگرین"، ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزی ئاسمانی مایەی شانازییە لە ناوچەکە و بۆ گەلی عێراق".
جاهید گوتیشی، چوار فڕۆکەی پاکستانی هەن کە ئەمڕۆ وەک بەشێک لە وەجبەی یەکەم لە کۆی 12 فڕۆکەی جەنگی دەگەن، ئێمەش لە ڕێگەی ئەم بۆنەیەوە ئەمڕۆ ئاهەنگ دەگێڕین بۆ هاتنی ئەو فڕۆکانە بۆ هێزی ئاسمانی بە مەبەستی گشتاندن و بەهێزکردنی ڕۆڵی هێزی ئاسمانی عێراق.
ئەمڕۆ یەک شەممە، 7ی ئایاری 2023، 92 ساڵ بەسەر دامەزراندنی هێزی ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕێت.
ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە |