English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق پێشبینی ده‌كات ئه‌مساڵ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم زیاتر لە چوار ملیۆن تۆن زیاتر بێت
2023-05-09 [08:57 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق پێشبینی ده‌كات ئه‌مساڵ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم چوار ملیۆن و نیو تۆن بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتربێت.

محه‌مه‌د خه‌زاعی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردووه‌، ئەم رێژانە بۆ ئەو بڕیارە بوێرانەی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ زیادکردنی پلان بۆ ناوچە چێنراوەکان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

خه‌زاعی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، پلانی وەزارەتی کشتوکاڵ و زیادکردنی رووبەرەکانی کشتوکاڵی و زۆری بارانبارینی ئەمساڵ هۆكاری دیكه‌ی ئاودێری و زیادبوونی بەروبوومی کشتوکاڵی بووه‌، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن له‌مساڵدا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم چوار ملیۆن و نیو تۆن تێپه‌ڕ بكات.

هاوکات رۆژی سێشەممە 11ـی نیسانی 2023، حەیدەر نوری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵەکانی عێراقی راگەیاند، بەرهەمهێنانی گەنمی ساڵی 2022 دوو ملیۆن و 200 هەزار تۆن بوو، لە کاتێکدا عێراق پێویستی بە چوار ملیۆن و 600 هەزار تۆن هەیە، بۆیە بەرهەمهێنانی گەنمی ساڵی رابردوو ٪40ــی پێویستی راستەقینەی پڕکردەوە.

بەڕیوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، پاڵپشتی حکومەت زۆرە لە رێگەی کڕینی گەنمی ناوخۆیی بە نرخی 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک، لە کاتێکدا کڕینی گەنمی ئوستوڕالی دەگاتە 650 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی عێراق، جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، ئەو پاڵپشتییەی حکومەت جووتیارانی هاندا بۆ کشتوکاڵکردن، جگە لەو رێژە بارانەی کە لەمساڵدا باری، یارمەتیدەرە بۆ زیادبوونی بەرهەمی کشتوکاڵی.

حەیدەر نوری، جەختی لەوەشکردەوە، عێراق نزیکەی شەش جۆر گەنم بەرهەم دەهێنێت، کە هەموویان باشن بەڵام کوالێتییان مام ناوەندە بۆیە عێراق پشت بە هاوردەی گەنمی سێ وڵاتیش دەبەستێت کە بریتین لە ئوستوڕاڵیا، کەنەدا و ئەمەریکا، بۆ تێکەڵکردنی گەنمی هاوردەکراو لەگەڵ گەنمی خۆماڵی لەپێناو باشترکردنی جۆری ئارد و بەرهەمەکانی دیکە.





ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad