ZNA-هەولێر
ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، 10 كه‌س به‌هۆی تای خوێنبه‌ربوونه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری تووشبوو و گیان له‌ده‌ستدان به تای خوێنبه‌ربوون ئاشكرا کرد و رایگەیاند، له‌مساڵدا 67 كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق تووشبوون و له‌نێویاندا 10 كه‌سیان به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، رێژه‌ی تووشبووان و گیانله‌ده‌ستدان به تای خوێنبه‌ربوون به‌پێی پارێزگاكانی عێراق، زیقار له پله‌ی یه‌كه‌م و به‌سرە، موسه‌ننا و نه‌جه‌فیش له پله‌كانی دووه‌م تا چواره‌م دابوون.
تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەکە لە رێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بە (پەتای کۆنگۆ)ش ناسراوە، 40%ی تووشبووانی ئەم نەخۆشییە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەبێت.
نەخۆشی تای خوێنبەربوون، لە رێگەی زیندەوەرێکی بچوکەوە، کە ناوی (گەنە)یە، لە ئاژەڵەوە هەڵیدەگرێت و دەیگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا نەخۆشییەکە لەسەر ئاژەڵ دەرناکەوێت، بەڵام کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەكات.
شێوازەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون
یەکەم: ئەگەر مرۆڤ دەست لەو (گەنە)یەی بە جەستەی ئاژەڵەوەیە بدات، یان خوێنی ئەو زیندەوەرە بچوکە بەر مرۆڤ بکەوێت، ئەوا تووشی نەخۆشییەکە دەبێت.
دووەم: ئەگەر ئاژەڵێکی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون سەرببڕدرێت و خوێنەکەی بەر مرۆڤ بکەوێت، ئەوا مرۆڤ تووشی نەخۆشییەکە دەکات.
بەڵام شیر و گۆشتی ئاژەڵێك کە تووشی تای خوێنبەربوون بووبێت، بە کوڵاندن ڤایرۆسەکەی تێدا نامێنێت.
تای خوێنبەربوون لەماوەی 3 بۆ 14 رۆژدا نیشانەکانی دەردەکەوێت، کە گرنگترینیان بریتییە لە:
1- بوونی تایەکی بەرز.
2- هەبوونی ئازاری ماسولکە و ئێسکەکان.
3- بێهێزبوون.
4- هەستکردن بە گێژبوون.
بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکە پێویستە، پشکنینی خوێن بۆ نەخۆش بکرێت و جیابکرێتەوە لە نەخۆشی دیکە، چونکە ئەگەری زۆرە بەهۆی پاشەڕۆوە، نەخۆشییەکە بگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە.
ئەو نەخۆشانەی بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە، تووشی کەمخوێنی دەبنەوە، پێویستە بەزوویی خوێنیان بۆ دابینبکرێت، ئەو نەخۆشانەش کە نیشانەی سکچوون و رشانەوەیان هه‌یه، بۆ چارەسەرکردنیان و پاراستنیان لە وشکبوونەوە دەرمانی پێویستیان پێدەدرێت.
پێویستە بۆ خۆپاراستن لە خۆشییەکە ئەم رێنماییە جێبەجێ بکەین:
1- دوورکەوتنەوە لە کڕینی گۆشتی ئاژەڵی سەرشەقامەکان و سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان.
2- ئەو کەسانەی گۆشت دەفرۆشن (قەسابەکان) پێویستە دەستکێش و پۆشاکی تایبەت بەکاربهێنن.
3- بەکارهێنانی دەرمانی دژە مێروو، بۆ ئەو شوێنانەی ئاژەڵیان تێدا بەخێودەکرێت، بۆئەوەی ئاژەڵەکان نەبنە هەڵگری نەخۆشییەکە.
4- دوورکەوتنەوە لەو شوێنانەی کە پێدەچێت گەنە و مێرووەکانی تێدابێت.
5- پێویستە پاشماوەی سەربڕینی ئاژەڵ بە شێوەیەکی هەڕەمەکی فڕێنەدرێتە سەر شەقام و کۆڵانەکان، دەبێت پاشماوەکان بەگوێرەی رێنماییە تەندروستییەکان لەناوببرێن.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |