English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی دارایی: گفتوگۆی بڕگەکانی بودجە له ‌قۆناغی كۆتاییدایه
2023-05-13 [08:49 AM]

ZNA_ هەولێر


لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆی بڕگەکانی بودجەی گشتی له ‌قۆناغی كۆتاییدایه‌.

ئیخلاس دلێمی، جێگری دووه‌می لیژنه‌ی دارایی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گفتوگۆكانی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ به‌ میوانداریكردنی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كان قۆناغی باشی بڕیوه‌ و پشكی هه‌رێمی کوردستان و په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانیش زیادكراوە.

دلێمی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، لیژنەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی زۆر ئەستەمە بڕی خەرجییەکانی بودجه‌ کەم بکرێتەوە، بەڵام هەوڵدەدەن بە زۆرترین داهاتی دەوڵەت ناهاوسەنگی کورتهێنان چارەسەر بکەین.

ده‌شڵێت "داهاتە نانەوتییەکان لەو ئاستەدا نییە، بۆیه‌ پێویستە پشتگیری له‌ رێکخستنی داهاتەکان بکەین بۆ ئەوەی هاوتا بێت لەگەڵ داهاتی نەوت، یان لانیکەم بە رێژەیەکی گونجاو لە بودجەدا هه‌بێت".





ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad