ZNA - هەولێر لە یارییەکانی گەڕی 32ی خولی یانەکانی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن میوانداری شالکەی کرد.
لە ئەنجامدا بایرن توانی یارییەکە بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر لە شالکەی میوانی بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا یانەی باڤاری دوو گۆڵی لەڕێگەی یاریزانان مولەر و کیمیچ بەلێدانی سزا لە خولەکی 21 و 29 تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، بایرن باشتر دەرکەوت و شالکەی بە یەکجار بێ هیواکرد، کاتێک سێرجی گنابری دوو گۆڵ و تێل و مەزراوەی لە خولەکەکانی 50، 65، 82 و 92 چوار گۆڵی تریان تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە، بایرن میونشن بەردەوامە لە ڕکابەری دۆرتمۆند و خاوەنی 68 خاڵە، شالکە تەنیا 30 خاڵی کۆکردۆتەوە.
ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |