ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری هەفتەى 35ى خولى پلە یەکى ئیتاڵیا، یانەى یۆڤانتۆس لە یاریگاى خۆی ڕووبەڕووی یانەى کریمۆنیزى بویەوە.
لە ئەنجامدا یۆڤانتۆس توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە میوانەکەی بباتەوە.
لە تایمى یەکەمدا، هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام بێ ئەنجام بوو.
لە تایمى دووەمدا، یۆڤانتۆس دوو گۆڵى لەسەریەکى لە خولەکەکانى 55 و 79دا لەلایەن نیکۆلۆ فاگیۆلی و بریمەرەوە تۆمارکرد و سەرئەنجام یاریەکە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش، یۆڤانتۆس سێیەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و بە 69 خاڵ پێگەى خۆى لە پلەى دووەمى ڕیزبەندى خولەکەدا جێگیرکرد، کریمۆنیزیش لە پلەى 19ى پێش کۆتاییدایە و 24 خاڵى هەیە.
ئەم هەواڵە 562جار خوێندراوەتەوە |