English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
: گرنگی گوڕانکاری و نوێبونەوە بۆ حزبی سیاسی
2023-05-20 [11:33 AM]

نوسینی:سەگڤان هالو


  حزبی سیاسی پێویستی بە پێداچونەوە هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام  خوی نوێ بکاتەوە و لە گەڵ قوناغەکانی ژیانی سیاسی دا خوی بگونجێنێت

چۆنکە هەر حزبێک لە نێو گوڕەپانی کۆمەڵایەتی خویدا سەر هەڵدەدات و کۆمەڵگەش بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە ڵە قوناغێکەوە بۆ قوناغێکی دیکە 

دیاریکردنی ئامانج و داڕشتنی نەخشەو ستڕاتیژیەت لە بارەی چونیەتی کارکردنی حزبی لە قوناغێکی نوێدا
پرسێکی زور گرنگە

 تاکۆ بتوانێت لە هەمبەر هەموو ئه‌و گۆڕانکاریە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیانەدا بوەستێتەوە

 بۆ ئەوەی ‌هەر پێشهاتێک یاخود قەیرانێک بێتە پێشەوە ڕوبەڕویان ببێتەوە 

 چونكه‌ کۆمەڵکا هەمیشە لە وەرچەرخان و گوڕانکاریدایە
  بویە حزبی سیاسیش هاوکات لە گەڵ ئەو گوڕانکاریانەدا دەبێ خوی بگونجێنێت

 شایانی ئاماژە پێدانە 
بۆ هەر حزبێکی سیاسی بە گشتی پێویستە پێوەری  کاری حزبی لە سەربنەمای جەماوەری بێت 

واتە لە لە جەماوەر نزیک ببنەوە
 ئەمەش کادیرانی دڵسوزی حزبن کە دەتوانن ستڕاتیژی حزبەکەیان لە نێو جەماوەردا بڵاو بکەنەوە 

 ببنە ڕوانگە و وێنە و پەیام گەیێنەری ڕاستەقینەی حزب لە پێناو زیاتر ڕاکێشانی سرنجی جەماوەر

 چۆنکە گەر جەماوەر پێوەری سەرەکی بێت بۆ هەر حزبێکی سیاسی ئەوا بە دڵنیاییەوە متمانەی خەڵک بە دەست دێنێت و پێگە وسەنگی بە هێز دەبێت

 لەبەر ئەوەی جەماوەر بە هۆی کادیرانەوە زانیاری لە سەر حزبە سیاسیەکان پێییان دەگات

 هیچ پارتێکی سیاسی بێ ئامانج نیە و ئامانجێکی تایبەت بە خوی هەیە لە ڕوی ڕامیاری،جڤاکی،ئێکونومی
،کولتوری 

 بەردەوامبۆنیان لە سەر پڕاکتیزە کردنی ئامانجی خویان بە شێوەیێکی تەندروست و دڵسوزانە سەنگی حزب لە نێو جەماوەر دا بەرەو بە هێزبوون دەبات و قوناغ بۆ قوناغ حزب بە هێزتر دەبێت

بەڵام تێگەیشتنی حزبی سیاسیش لەو گوڕانکاریانەی کە بەسەر کۆمەڵگەدا هاتووە بە تایبەت لەڕوی ئاستی ڕوشنبیری جەماوەرەوە زور گرنگە 
 پێویستە پلان و بەڕنامەی حزب لە ڕوی پڕاکتیکیەوە تەواوکەری ئاستی کولتوری جەماوەر بێت

 چونکە هەر وەک باسمانکرد ژیانی سیاسی،ئابوری، کۆمەڵایەتی،کولتوری بەردەوام لە وەرچەرخاندایە 

زور گرنگە کادیرانی حزبی سیاسی چەکدار بکرێن بە چەکی مەعریفی و کولتوریەوە

 تاکۆ بتوانن هەست و سوزی جەماوەر بۆ حزبەکەیان ڕابکێشن

بەڵام کادیرانیش پێویستێان بە پاڵپشتی ماددی و مەعنەویان هەیە تاوەکۆ بە تەواوەتی خویان بۆ کاری حزبی تەرخان بکەن 

لە کوتاییدا ئەنجامێکمان دێتە دەست ئەویش ئەوەیە

گەر حزبی سیاسی بەرژەوەندی گشتی خەڵک بە هەند وەربگرێت و بەردەوام بەڕنامە و پلانەکانی خوی لەم پێناوەدا بخاتە بواری کرداریەوە

 بێگومان هەموکات بە زیندوویی و بە هێز دەمێنێتەوە لە ناو گوڕەپانی سیاسی وڵاتەکەیدا.





ئەم هەواڵە 835جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad