ZNA - هەولێر لە یەکەم یاریی هەفتەی 37ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام لەناو یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی برینتفۆرد بویەوە.
لە ئەنجامدا تۆتنهام یاریەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە برینتفۆرد دۆڕا.
لەتایمی یەکەم دوای چەندین هێرشی هەردوو یانە، هاری کەین لە خولەکی 8 گۆڵێکی سەرنجڕاکێش تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا، برینتفۆرد بەهێزتر گەڕایەوە و توانیان لە خولەکەکانی 50، 62 و 88 سێ گۆڵ لەڕێگەی یاریزانان مبیمۆ دوو گۆڵ و یوانای ویساوە تۆماربکەن.
بەو ئەنجامەش تۆتنهام بە کۆکردنەوەی 57 خاڵ لەپلەی حەوتەمدا دێت و برینتفۆردیش بەکۆکردنەوەی 56 خاڵ نۆیەمە.
ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە |