ZNA - هه‌ولێر
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هه‌واڵگری و ئه‌منیی به‌غدا رایگه‌یاند، یه‌كێك له به‌شداربووانی تاوانه‌كه‌ی سپایكه‌ر له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستگیركرا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا هێزه‌كانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئه‌منیی بەغدای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری، توانیان یەکێك لەو تۆمەتبارانە ده‌ستگیربكه‌ن، کە له تاوانی کۆمەڵکوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر به‌شدار بووه و بۆ به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی تیرۆر له یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ڵاحه‌دین، تۆمه‌تباره‌كه له ناوچه‌كه‌ی ئه‌و پارێزگایه ده‌ستگیركراوه.
له حوزه‌یرانی ساڵی 2014، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش نزیكه‌ی 1700 ئه‌ندام و راهێنه‌ری هێزه ئه‌منییه‌كانیان دوای ده‌رچوونیان له بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی سپایكه‌ر له‌سێداره‌دان، ئه‌و كات نوری مالكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بوو.
تائێستاش ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق توانیویانه روفاتی 1153 كه‌س له‌و قوربانیانه بدۆزنه‌وه و، له‌و ژماره‌یه‌ش 884 روفات دوای پشكنینی ناوه‌كی "DNA" راده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان كراونه‌ته‌وه.
ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە |