ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی 36ی خولی یانەکانی ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید میوانداری رایو ڤاییکانۆی کرد.
یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ڤاییکانۆ بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا، ڕیاڵ مەدرید گۆڵێکی لە ڕێگەی کەریم بێنزێما لە خولەکی 31ی یارییەکەدا تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، هەردوو لا هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، ئەوەبوو لە خولەکی 84 ڕائول دی تۆماس گۆڵی بەرامبەری بۆ ڤاییکانۆ تۆمارکردەوە،
خولەکێک بەر لە تەواوبوونی یارییەکە، ڕۆدریگو توانی گۆڵی دووەم و سەرکەوتن بۆ مێرنگی تۆماربکات.
بەم ئەنجامە، ڕیاڵ مەدرید بەشێوەیەکی کاتی چووە پلەی دووەمی ڕیزبەندی و رایو ڤاییکانۆش خاوەنی 46 خاڵە و پلەی یانزەی گرتووە.
ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە |