English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆڵی ئافرەتانی کوردستان لە شۆرەشی گوڵانی پێشکەوتن خواز
2023-05-25 [06:41 AM]

نوسینی:هۆزان موئەیەد عەلی


سەربازە ونەکانی شۆرشی گوڵان کێ بوون؟ ئەگەر پرسیارێک لە خومان بکەین کێ بون ئەوانەی بێ بەرامبەر بونە ئەگەری ئەم شۆرشە مێژوو شاهێدە ئافرەتانی کوردستان کە قارەمانانە پشتگیری شۆرشیان دەکرد تایبەت بە  شۆڕشی گوڵان کە ئەو کات شۆڕش شۆڕشبو هیچ ئومێدێک بۆ بەرژەوندی خویان نەدەدیت تەنها بۆ؟خاکوو گەلو نیشتمان خەباتیان دەکرد بێی هیچ پاداشتێک ئافرەتە شۆرشگێرەکان چەکیان هەڵگرت شان بە شانی براکانیان و مێردەکانیان لە  ڕێکخستنی نهێنی دابوون پۆستیان لەبۆ شۆرش دەهێناو دەبردن، کۆڕو کۆبونەوە لە مالەکانیا دەکرا شان بە شانی برا پێشمەرگەکان یارمەتی هاوسەرو براکانیان دەدا لە ڕێکخستن دابون. خوارد و خواردنەوەیان بۆیان ئامادە دەکرد، بەرپرسیارەتی خێزانەکانیان و  منداڵەکانیان هەڵدەگرت کە وەک  باوکو و برا و هاوسەرەکانیان پەیوەندیان بە شۆرش دەکرد. وەک باوک خێزانیان بەڕێوە دەبرد. یارمەتی خیزانەکانیان دەدا لە چیاکان ژیانیان بەڕی دەکرد چونکە ئەو کات پێشمەرگە هیچ داهاتێکی نەبوو کە خێزانی خوی بەرێوە ببات، لەوە گەوڕەتر ئەو ئیرادەی ئافرەتان هەیان بو و تا ئێستاش هەمان هەستیان هەیە بۆ پەروەدەکردنی منالیان لە سەر هەمان ڕێباز، لە هەمووی سەیرتر زور بێ داوا بون زور ئەوانەی شەهید بون و ئەوانەی لە ژیان نەماون و ئەوانەی ماونەتەوە ئێستاش دوعای خێر بۆ کورد و کوردستان و خاک و میللەت دەکەن .هیچ داواکاریە کیشیان نیە، کوا ئەم هەستە ئەم پرسیارە لەخۆمان بکەین ئافرەتان ئێستاش هەمان بیر و باوەریان هەیە ئامادەین بێ بەرامبەر  خزمەت بکەین ئومێدم وایە ئافرەتانی کوردستان بگەڕێینەوە سەر هەمان ڕێچکەی ئەوان، 
 شۆڕشی گوڵان قۆناغ و دەست پێکێکی نوێ ی خه‌بات و ڕزگاریخوازی گه‌لی كورده‌، به‌راورد به‌ شۆڕشه‌كانی دیكه‌ی پێش خۆی، خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك خه‌سڵەت و ئایندی تایبه‌ته‌ ڕاسته‌ شۆڕشی گوڵان ته‌واوكه‌ری شۆڕشی ئه‌یلووله‌ و له‌ پێناو هەمان ئەو ئامانجەی شۆرشی ئەیلول خەباتی بۆی دەکرد هه‌موو میللەتی  کوردستانی هوشیار کردەوە، شۆرەشی گوڵانی  پێشکەوتن خواز بە دروشمی یان کوردستان یان نەمان بەرپا بووە لە( ۲٦ ) ئەیاری سالی (١٩٧٥) دەستی بە چالاکیەکانی کرد دژی زولم و ستەمی چەسپاوی رژێمی گور بە گوری بەعس و سەدامی دکتاتوری چەرخی بیستەم لەو کاتەدا میللەتی کورد توشی نەهامەتی زۆر هاتبوو پاشان نسکۆی ساڵی(۱۹۷۵) لە شۆرەشی ئەیلول میللەتی مە چ ئومێدێکی نەمابو، لە سەرانسەری جیهان، چونکە میللەتی ئێمە هیچ رێگایەکی تری نەبوو ، ڕژێمی بەعس هێرشی دوژمنانە هێنایە سەر کوردستان،  دەستی بە ئەنفال کردن کرد ( ۱۸۲ )هەزار کورد ژێر خاک کران بە زیندویی لە هەموو ناوچەکانی کوردستان بێ جیاوازی بێی یەک و دوو چ گوناحیان هەبوو بە تەنیا  تاوانی ئیمە کورد ئەوە بوو کورد بووین ، میللەتی کیمیا بارانکرد، لە سەرۆک مەسعود بارزانی و ئیدریسی جوانەمەرگ و چەند سەرکردەی دلسۆزی کورد لەو شورەشە لەسەنگەردابون، هەموو لەبن چەتری مالی بارزان کۆبونەوە  جارێکی تر میللەتی کورد چەکی  شەرەفی هەڵگرت و کەوتینە بەر  چیاو چوڵ و سەرەڕای ئەو کارانە دەست بەجێ هەموو خەڵکی  کوردستان هاتن بونە پێشمەرگە و کادریر ئەوان لە بن زوڵم و زۆرداری زۆر دژیان دەستیان دەرهاوێشتە بەر چەکوو خەباتی سیاسی، شورەشیان هەڵگیرساند سیاسەت لە ناو کوڵاناندا بە نهینی دەکرا، زۆر خەڵک بە گرتن دەچوو لە سێداردەدران و تووشی زیندان دەهاتن چونکە بە نهێنی بوو لەناو ماڵان، بە ڵام زۆر کوردی دڵسۆز  جارێکی دی ئومێدی پەیدا کردەوە،
بەڵام شۆرەشی ئەیلولی مەزن خەباتی  چەکداری ئەگەر باسی لێ بکەم ڕۆژی سەختیان بەڕێ کرد بە سەدان کتێب، کۆتایی نایێت  پێشمەرگە و کادیر و سەرکردەی رێکخستنێن بە نەهێنی وەک چیرۆکیکی چڕ بە هەزاران چالاکیان ئەنجامدا دژی ڕژێمی بەعسی گۆڕ  بە گوڕ  و حکومەتی سەدامێ دکتاتور کەوتە بن زەخت و نەچاربوو هەوڵی لەگەڵ سەرکردایەتی کوردستان بکات لەبەر ئەوەی ئەو ڕژێمەی حکومەتی عیراق لەڕابردوو رێکەوتنی لەگەڵ بارزانی نەمر کردبوو، بەڵام لە رێککەوتنەکەی خوی پاشگەز بوە و خیانەتیان کرد  بەڵام سەرکردایەتی کوردستان چ باوەڕی نەمابو، ئامادە نەبوو هیچ رێککەوتنی دیکە  لەگەڵ عیراق بکات  ، داخوازی ئازادی و سەربەخۆیی گەڕانەوەی خاکی پیروزی کوردستانی دەکرد، سەرانسەری کوردستان هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکان یەک دەنگ و یەک  هەلوێست بوون، بەنهێنی دروشمیان لەناو شاخ و کوڵان و گوند بڵاویان دەکردەوە. ، بەرێگای رێکخستن بە نهێنی بوو حکومەت زۆر دەگەرا میللەتی بن بڕ بکات و کوردی  لە ناو ببات بەلام میللەتی کورد چوکیان بە دوژمن دانا لەو کاتە شۆڕش ڕۆژ بە ڕۆژ بە هێزتر دەبوو عیراق  لەسەر شەری خۆی بەردەوام بو هەر ساڵ خوی لە وەلاتێکی دراوسێ دەدا دواجار هێرشی لەسەر وەلاتی کوێت کرد و سەدامی دکتاتور لە ژێر ناوی کوێت پارێزگایەکی عیراقییە کوێتی داگیر کرد بەلام وڵاتی ئەمریکا و هاوپەیمانان هاتنە سەر خەت و لەوێ زیانێکی زۆریان لە عیراق دا و زۆر لاوازیان کرد چونکە عیراق چەندین شەری بە وەلاتانی دەوروبەری دەفرۆشت و لەشکەری خۆی بێهێز کرد شورەشگێرانی شۆرەشی گوڵان پەیدا بوون و دەستیان بە ئازادکرنی ناوچەکانی کوردستان کرد ڕاپەرینی سەرتاسەری دەستی پێکرد ناوچە بۆ ناوچە  ئازادیان کرد لەشکەری عیراق خۆی ڕادەستی پێشمەرگەی کوردستان کرد، دیسان میللەتی کوردستان بە گشتی پاشی ئاداری سەرهەڵدانی (۱۹۹۱)بن دەستی رەتکردەوە، هەموو ئاوارە و دەربەدەری وەڵاتی تورکیا و ئیران بوون و کۆچی ملیۆنی دەستی پێکرد ئەوکات هەموو جیهان هاتە سەر خەت و بۆئەوەی کیشەی کورد چارەسەر بکەن خاتوو دانیال میتران خێزانی سەرۆکی فەرەنسا لەو کاتە خێزانی فرانسو میتران بوو سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ کومەڵگەی نێو دەوڵەتی کەوتنە بەرگریکردن و بۆ کیشەکانی کورد، ئەمریکا هاتە سەر خەت و هێلی(۳٦)بو حکومەتی عیراقی وەک هێلی سور داینا، میللەت لە غەریبی دەربەدەری بون و گەڕانەوە خاکی پیروزی کوردستانی ئازاد بەرهەمێ شورەشی هەموو پارت و لایەنە سیاسی و کوردستانیەکان لەو کاتەدا  یەک بیروڕابوون.  بەرەی کوردستانیان دانا ،
وبەرهەمی شۆرەشی گوڵان و زۆربەی ناوچە کوردستانیەکانیان ئازادکرد حکومەت و پەرلەمانیان دامەزراندن کوردستانیەکان بەخۆیان کاری خویان بە ڕێوە دەبرد تاکو  گەیشتینە قوناغی ئەمڕۆ٫ لەوکاتەدا بۆگەلی کورد شۆرەشێکی پڕ ئومێدی بوو کە گەلی کوردستانیان هەموو دەزانن ئەمڕۆ (٤٤) ساڵ دەبێت لەسەر بەرپابونی ئەم شۆرەشە خەباتی کوردیان بە دونیا ناساند، هەموو میللەت فەخرو شانازی پێ دەکات .رێزو سڵاو بۆ قارەمانانی ئەو شۆرەشە مەزنە، چەندین سەرکردەی ناوچەکانی کوردستان و چەندین داستانی لێ ئەنجامدرا سوپاس بۆهەموو قارەمانانی کوردستان نەیانهێشت ئەو میللەتە بن دەستی زوڵم و زۆرداریدا بژیت، ئێستاش ئافرەتانی کوردستان هیچ خویان کەمتر نابێنن لە باب و براکانیان و شان و بەشانی پیاوان لە ناو سیاسەت و حکومەت دان بەلام پێویستمان بە هەستی جارانە هی ئافرەتانی خوڕاگر کە بێ بەرامبەر دەمانەوێت خزمەت بکەین.





ئەم هەواڵە 1426جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad