ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری گەڕی 37ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ستراسبۆرگ بویەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتری بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، بەڵام نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەکتر بهەژێنن و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، هەردوولا بەردەوامبوون لە هێرشەکانیان تاکو لیۆنێل مێسی لە خولەکی 59 گۆڵێکی یانەکەی تۆمارکرد،
دوای ئەوە یاریزان کیڤین گامێرو لەخولەکی 79 گۆڵی بەرامبەری بۆ ستراسبۆرگ تۆمارکرد و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە، یانەی پاریس سانجێرمان بەکۆکردنەوەی 85 خاڵ بو یانزەمین جار بووە پاڵەوانی خولەکە.
ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە |