ZNA- هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە، بڕی 2.3 تۆن زێڕ دەکڕن.
بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پلانیان هەیە بڕی 2.3 تۆن زێڕ بکڕن و یەدەگی زێڕیان بە نزیکەی %1.8 زیاد دەکەن.
باسی لەوەشکردووە، بەکڕینی ئەو بڕە زێڕە عێراق دەتوانێت پارێزگاری لە پلەی 30 م وەک خاوەنی زۆرترین یەدەگی زێڕ لەجیهان بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، عێراق لەئێستادا خاوەنی 130 تۆن زێڕی یەدەگە، بەوەش پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و سیهەمی لەسەر ئاستی جیهان بۆ هەبوونی زۆرترین یەدەگی زێڕ گرتووە.
ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە |