English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت زیاتر لە 4٪ دابەزی
2023-05-31 [08:38 AM]

ZNA-هەولێر


 

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەهۆی لاوازی داتا ئابوورییەکانی چین دابەزی.

 

ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 28 سەنت دابەزی و بە 73 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 26 سەنت دابەزی و بە 69 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

نرخی نەوت رۆژی سێشەممە بە رێژەی 4٪ دابەزی دوای ئەوەی داتاکانی پەیوەست بە کەرتی پیشەسازیی چین دەریانخست کە چالاکی کارگەکانی ئەو وڵاتە سستبوونەتەوە.

 

بەپێی نووسینگەی ئاماری چین، پێنوێنی (پی ئێم ئای) کە تایبەتە بە چالاکی کارگەکان لەم مانگەدا دابەزیوە بۆ 48.8 و لەبەر ئەوەی لە خوارەوەی 50یە، بە واتای سستبوونەوەی چالاکی کارگەکانی چین دێت.

 

لە ئاستی مانگانەدا نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی 7٪ و نرخی نەوتی سووکی تەکساس بە رێژەی 9٪ دابەزینیان بەخۆوە بینیوە.

 

ڤیڤیک دەهر، شرۆڤەکاری سەر بە بانکی (کۆمێن وێلس)ی ئوسترالیا لەو بارەیەوە رایگەیاند، "سستبوونەوەی چالاکی کارگەکانی چین دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی خواستی ئەو وڵاتە بۆ کاڵا و کانزاکان کەم بکات."

 

ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، ئەو گەشبینیەی کە سەرەتای ئەمساڵ لەسەر بەرزبوونەوەی خواستی چین بۆ بەکارهێنانی نەوت هەبوو، خەریکە کەم دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad