English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆرۆپالیگ.. سڤیلیا بەلێدانی یەکلاکەرەوە جامەکەی بەدەستهێنا
2023-06-01 [12:15 PM]

ZNA - هەولێر


لە یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ هەردوو یانەی سڤیلیای ئیسپانی و ڕۆمای ئیتاڵی لە یاریگای پۆشکاش ئارینای هەنگاریا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا سڤیلیای ئیسپانی توانی لە لێدانی یەکلاکەرەوەدا یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە ڕۆما بهێنێت و ببێتە پاڵەوانی جامەکە.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا یاریەکە پڕ تام و چێژ دەرکەوت، لە خولەکی 34 دا پاولۆ دیبالا بە ئاسیستێکی جیانلوجی مانچینی گۆڵێکی بۆ گۆرگەکانی ڕۆما تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە سەرەتای تایمی دووەمدا یانەی سڤیلیا دوو گۆڕانکاری ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی بەرامبەر، ئەوەبوو لە خولەکی 55 یاریزان گیانلوجی مانشینی بەهەڵە گۆڵی بەرامبەری بۆ سڤیلیا تۆمارکردەوە و کاتی یاسایی بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

ناوبژیوان پەنای بردە بەر دوو تایمی زیادکراودا و تایمی یەکەم دوای هێرشی هەردوو یانە ئەو تایمەش بەبێ گۆڵ کۆتاییهات،

 

لە تایمی دووەمی زیادکراویشدا هەردوو یانە هەوڵەکانیان خستە گەڕ بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام یارییەکە چووە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە.

 

لە لێدانی یەکلاکەرەوەدا یانەی سڤیلیا توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ بۆ جاری حەوتەم لە مێژوویدا.





ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad