ZNA - هەولێر
بەڕیوبەری گشتیی گومرکی کۆماری ئیسلامیی ئیران رایگەیاند پشکی هەرێمی کوردستان لە هەناردەی ئێران بۆ عیراق کە ساڵی ڕابردوو 22٪ بووە ئەمساڵ گەیشتووەتە 28٪.
محەممەد ڕەزوانی ڕایگەیاند چالاکیی خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 24 کاتژمێری شەو و ڕۆژدا و بە تایبەت لە سنووری حاجی ئۆمەران و هەروەها ئاسانکاری کردن بۆ بازرگانان هۆکار بەرزبوونەوەی ئاستی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانە.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی ئێران گوتیشی ئێران ساڵی ڕابردوو بە بەهای 10 ملیارد دۆلار هەناردەی بۆ عێراق هەبووە کە ئەمە 19٪ کۆی هەناردەی ئێرانە و لەم نێوەشدا 5٪ی کۆی هەناردەی ئێران لە ڕێگای خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بووە.
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |