هەولێر – ZNA
ئەکتەری ئەمریکی، ئارنۆڵد شوارزنێگەر، لە زنجیرەیەکی نوێی تەلەڤزیۆنیدا بەشدار دەبێت، ئەویش رۆڵی ئەندامێکی دەزگای هەوڵگرییە کە لە خانەنشین نزیکبووەتەوە. زنجیرەکە بەناوی "FUBAR"یە و نمایشی تایبەتی لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا بەڕێوەچوو و شوارزنێگەر لەگەڵ بەشێک لە ستافی ئەم بەرهەمە لە نمایشەکە ئامادەبوو. ئەم بەرهەمە ئێستا لە تۆڕی نێتفلێکس بەردەستە و یەکەمجارە ئەو ئەکتەرە لە بەرهەمێکی تەلەڤزیۆنیدا بەشدار بێت. لەلایەکی دیکەوە بەڵگەفیلمێک لە سێ بەشدا لەبارەی ئەو ئەکتەرە بەناوی "Arnold" لە حوزەیرانی داهاتوو لەو تۆڕە بڵاودەکرێتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad