English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی "Fast X" نیو ملیار دۆلاری تێپەڕاند
2023-05-30 [11:02 AM]

هەولێر – ZNA


فیلمی سینەمایی "Fast X" لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

بەرهەمهێنەرانی فیلمی سینەمایی"Fast X"، ئامانجیان بەدەستهێنانی 520 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری ئەمریکی بوو، لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنی لە سینەماکانی ئەمریکای باکووردا.

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا 113 ملیۆن و 471 هەزار دۆلاری ئەمریکییە، داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 113 ملیۆن و 471 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 406 ملیۆن و 729 هەزار دۆلارە.

ئەم بەرهەمە دەیەمین بەشی زنجیرە فیلمی سینەمایی "Fast and Furious"یە و لە یەکەم رۆژی پێشاندانی 28 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا.

دوایین بەشی ئەم زنجیرە فیلمە بەناوی  "F9: The Fast Saga" بوو و لە 2021 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی 70 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو.

بەرهەمهێنەرانی بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە، ئامانجیانە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا 250 ملیۆن دۆلار بەدەست بێنن.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad