ZNA- هەولێر
ەزگای هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق، رایگەیاند، توانیویەتی تۆڕێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە بەغدا هەڵبوەشێنێتەوە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە تۆڕەکە لە سێ ژن و پیاوێک پێکهاتبوو. ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم تۆڕە چەندین منداڵ و ژنی ھەڵگری رەگەزنامەی سووری بوون بەكارھێناوە لە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و سواڵکردن و فرۆشتنی ئەندامەکانیان.
روانگەی عێراقی بۆ قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە پێشتر ڕایگەیاندبوو، منداڵانی خوار شانزە ساڵان دوو لەسەر سێی قوربانییەکان پێکدەهێنن، هەروەها روانگەکە لە ماوەی یەک مانگدا 13 تاوانی بازرگانیکردن لە بەغدا و پارێزگاکانی دیكەی عێراق تۆمارکردووە.
ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە |