ZNA - ههولێر
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای نەینەوا باکووری ئەو وڵاتە، تیرۆریستێک دەستگیر کراوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی، ئۆپەراسیۆنێکیان لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، تیرۆریستێک دەستگیر کراوە.
ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە |