هەولێر – ZNA فیلمی سینەمایی "Fast X" لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
بەرهەمهێنەرانی فیلمی سینەمایی"Fast X"، ئامانجیان بەدەستهێنانی 618 ملیۆن و 305 هەزار دۆلاری ئەمریکی بوو، لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنی لە سینەماکانی ئەمریکای باکووردا.
داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 131 ملیۆن و 177 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 487 ملیۆن و 127 هەزار دۆلارە.
ئەم بەرهەمە دەیەمین بەشی زنجیرە فیلمی سینەمایی "Fast and Furious"یە و لە یەکەم رۆژی پێشاندانی 28 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا.
دوایین بەشی ئەم زنجیرە فیلمە بەناوی "F9: The Fast Saga" بوو و لە 2021 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی 70 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو.
بەرهەمهێنەرانی بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە، ئامانجیانە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا 250 ملیۆن دۆلار بەدەست بێنن.
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |