ZNA-هەولێر
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت دابەزی دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە بە رێژەی 3٪ .
ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 27 سەنت دابەزی و بە 74 دۆلار و 1 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 29 سەنت دابەزی و بە 69 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخەکانی نەوت رۆژی سێشەممە بە رێژەی 3٪ بەرزبوونەوە دوای ئەوەی بانکی ناوەندیی چین سوودی بانکی دابەزاند و گەشبینییەک دروستبوو بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەلایەن گەورەترین هاوردەکاری نەوت لە جیهاندا.
نرخەکانی نەوت رۆژی دووشەممە بە رێژەی 4٪ دابەزیبوون، بەهۆی نیگەرانی لە کەمبوونەوەی خواست لەلایەن چینەوە.
هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا بۆ بەرزبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە بەپێی پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا هەفتەی رابردوو 1 ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە. ئەوە لەکاتێکدایە کە پێشبینی دەکرا قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا 510 هەزار بەرمیل کەمبکات.
ئەمڕۆ داتا فەرمییەکانی حکومەتی ئەمریکا لەسەر قەبارەی نەوتی کۆگاکراو بڵاودەبنەوە، بەوهۆیەوەشەوە کاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت دروستدەکەن.
لەلایەکی دیکەوە، ئەمشەو بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکیی رادەگەیێنێت و بڕیاری کۆمیتەی بازاڕی ئازادی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەسەر سوودی بانکیی کاریگەریی بەرچاو لەسەر بازاڕەکان و نرخی نەوتیش دادەنێت.
ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە |