English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێبازی بارزانی رێی كوردستان یان نه‌مان و هێڵی سوورە بۆ دوژمنانی
2023-06-15 [02:05 AM]

نوسینی:رێبوار حەمەلاو شوانی


ئەم تەنها دروشم و پەیامێك نییە ، بەڵكو ستراتیژ و سەرچاوەی رێبازێكی زوڵاڵی كوردایەتیی و كۆڵنەدان كە پشت بە پشت و قۆناغ بە فۆناغ  لە نێو سەختترین و قورسترین هەڵومەرجەكاندا ، كاروانە پڕشانازی و سەروەرییەكەی بەردەوامی و درێژەی هەیە ، ئەو سەرزەمین و نیشتیمانەكەی ناوی كوردستانە خاوه‌ن نەتەوەیەكی رەسەن وگه‌لێكی زیندووهوشیاره‌ دواجار بەدڵنییاییەوە و مێژوو ئەو راستییەی سەلماندووە كە بە خۆراگری و بەرخودانی خۆی و بوونی سەركردایەتیەكی ژیر و دڵسۆز و بەرپرسیار  پیلانگیری نه‌یاره‌كانی شكست پێهێناوە‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌چاوه‌رانی بێهوده‌دا مێشكی پووچیان به‌خه‌یاڵی شلۆقه‌وه‌ گه‌رم كردوه‌. هەروەها سەرەرایی هەوڵی زۆری دوژمنان و داگیركەران بۆ لێكترازانی  بارزانی و كوردایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ كە  ئاوێته‌ی یه‌كتر بوونە و تا بە ئەمرۆ به‌ هیچ هێزێك و هه‌وڵێكی دوژمنان و نه‌یاران نەتوانراوە لەیەكتریان جیا بكاتەوە .
بارزانی و رێبازی بارزانی بەهۆی هەڵوێستە كوردانە و نیشتیمانییەكانی دروستكەری مێژووی پرشانازی و داینەمۆ و داهێنەری بیروهزری كوردپەوەرییە ، هەر لە مێژووی بەرخودان و فیداكاری و شكۆمەندی و پێشمەرگەبوون وەك گەورەترین شانازی و سەروەری و خوڵقێنەری مێژووی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان و نەیاران و برینی هەوراز و نشێوەكان و بەهێزكردنی بیروباوەری نیشتیمانپەوەری ونەتەوەپەوەری تێپەڕاندنی سنوورە دەستكردەكان لە نێو سنوورە دەستكردەكاندا .
گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی خاوەن ماف بە نێو دەیان كارەساتی جەرگبر و وێرانكەری و ئاوارەیی و پەنابەری وڵاتان ، تا هەوڵی رێشەكێش كردنی مۆركی نەتەوایەتیی وێرانكردنی نزیكەی 5000 گوند ودراستان و كانیاوەكان و چەندین پیلانگێری و گەلەكۆمەكی و گەمارۆدانی سەختی دوژمنان كە بەخەیاڵی خاویان پێیان وابوو دەتوانن كاروانی خەباتمان رابوەستێنن ، بارزانی و رێبازەكەی بە ئیرادەیەكی بەهێز وپۆڵایین رووبەڕووبەرووی بەهێزترین و سەرسەختترین و پڕچەكترین دوژمنان وناحەزان بۆوە وبە دەیان داستان و مێژووی پڕ سەروەری بۆ كورد وكوردستان تۆماڕكرا.
ئەو خۆراگری و رۆحی تەبایی و برایەتییەی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی كردنەی بەرەی كوردستان ، توانی راپەڕینە شكۆمەندەكەی ساڵی 1991 ی لێبكەوێتەوە كە دواتر بە بانگەوازی هەڵبژاردن لە شاری كۆیە ،ئەنجامدانی هەڵبژاردن و بوون بە خاوەن پەرلەمان وحكوومەت و فیدراڵی و دواتر سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لێكەوتەوە ، كە بە هەموو داگیركەران و دوونیایی گووت كە گەلی كورد دەستبەرداری مافی دەوڵەتبوون و سەربەخۆیی نابێت ، ئەوەش درێژەپێدەری شۆڕش و راپەڕینەكان و رێبازی پیرۆزی بارزانییە كە ئەویش قوتابخانەی سەربەست ژین و خۆنەچەماندن و سازش نەكردنە لە سەر مافەرەواكانی نەتەوە و نیشتیمانەكەی.
مێژوو وخەباتی بێ وچانی رێبازی بارزانی ، بە هەموو شانازی وهەوراز و نشێوەكانی كە تەنها بیروباوەری كوردایەتی وكۆڵنەدان سەرچاوەكەیەتی و لە شێخانەی بارزانەوە بۆ باوكی رۆحی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانی و تا دەگاتە پێشمەرگە ، رێبەر و هێژا سەرۆك مسعود بارزانی ، كوردایەتیی و بارزانی  وخەبات و تێكۆشان یەك ئامانجە ئەویش " یان كوردستان یان نەمانە " ، ئەویش كاتە دەستپێدەكات كە كورد وكوردستان ودۆزەروایەی كە بكەوێتە ژێر هەرەشەوە و بەو واتایەی كە ناویەت هەرگیز داگیركردنی خاك و نیشتیمان ببینێت و بۆیە نەمان ومردنی خۆی پێش داگیركردنی خاكەكەی خستووە ، ئەوەش پێمان دەڵێت كە ئه‌م رێبازه‌  رێی كوردستان یان نه‌مان و هێڵی سووە بۆ دوژمنانی.





ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad