English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەیشینسلیگ.. ئیتاڵیا لە هۆڵەندای بردەوە و پلەی سێیەمی بەدەستهێنا
2023-06-18 [06:06 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاری دیاریکردنی پلەی سێیەمی نەیشینسلیگ، هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و هەڵبژرادەی ئیتاڵیا بەیەکگەیشتن.

 

لە ئەنجامدا ئیتاڵیەکان توانیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە هۆڵەندا بهێنن.

 

لە تایمی یەکەمدا ئیتاڵیەکان توانیان یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی خویان کۆتایی پێبهێنن، گۆڵەکانیش هەریەکە لە یاریزانان فریدریکۆ دی مارکۆ و داڤید فراتسی لە خولەکەکانی 6 و 20 تۆماریانکرد.

 

لە تایمی دووەم هۆڵەندا گۆڵێکیان لە خولەکی 68دا لەلایەن ستیڤن بێرگوینەوە تۆمارکرد،

دوای تێپەڕبوونی تەنیا چوار خولەک و لە خولەی 72 فریدریکۆ کێزا گۆڵی سێیەمی ئیتاڵیای کرد، جارێکی تر هۆڵەندا هەوڵەکانیان چڕکردەوە و لە خولەکی 89دا جۆرجینیۆ فینالدۆم گۆڵێکی تری کرد، بەڵام ئەم گۆڵە نەبووە فریادڕەسی ئەو هەڵبژاردەیەو سەرەنجام یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە سوودی ئیتاڵیا کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پلەی سێیەمی نەیشینسلیگی بەدەستهێنا و هۆڵەنداش پلەی چوارەمی پاڵەوانێتییەکەی گرت.





ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad