ZNA - ههولێر
بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی، رۆژی سێشەممە 20/6/2023، مووچەی یەکەی 70 و 80 هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە 21/6/2023، مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت و رۆژی پێنجشەممە 23/6/2023، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەکرێت.
پێشتر جووتیار عادل، بە کوردستان24ی راگەیاندبوو: "وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدان، بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا گرفتەکان چارەسەر بکەن، تا بتوانرێت پێش جەژن مووچەی هەموو وەزارەتەکان دابەش بکرێت".
رۆژی یەکشەممە 18ی حوزەیرانی 2023، دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد و مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش کرا، ئەمڕۆش مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە |