هەولێر – ZNA لە ماجدی گراند لە هەولێر، پیشانگایەكی تایبەتی بان سەڵاح لەژێر ناوی "ئەفراندن و هونەر" کرایەوە.
پێشانگەکە بە ئامادەبوون فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و وشیار مەرجان، بەڕێوەبەری چالاكی قوتابخانەكان و ژمارەیەك لە بەرپرسان و هونەرمەندان کرایەوە.
لە پیشانگا تایبەتەكەیدا، هونەرمەند بان سەڵاح، بە سەلیقەی هونەریی خۆی، چەندین كاری دەستی و هێلكاری و نەخشەڕێژی ورد و چنینكاری نمایش كردبوو.
دوا بەدوای پیشانگاكە، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری هونەری هەولێر چەپكەگوڵی پێشكەش بە هونەرمەند بان سەڵاح كرد.
فۆتۆ: سەردار قادر
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |