هەولێر – ZNA لەسەر قەڵای هەولێر، كۆنسێرتێك بە بۆنەی جەژنی جیهانیی میوزیك لە هەولێر پێشكەشكرا.
کۆنسێرتەکە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی حكومی و حزبی، هونەرمەندان، رۆشنبیران و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و راگەیاندنكاران بەڕێوەچوو.
کۆنسێرتەکە لەلایەن ئەنستیتیوتی فەرەنسی لە هەولێر، بە هەماهەنگی و هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی قەڵای هەولێر، کۆسنێرتەکەیان سازکرد.
ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە |