English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاڵاوتنی یۆرۆ.. فەرەنسا بەزەحمەت شکستی بە یۆنانیەکان هێنا
2023-06-19 [11:18 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنی جامی یۆرۆ، هەڵبژاردەی فەرەنسا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی یۆنان یاریکرد.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی فەرەنسا توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یۆنان بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.

 

لە تایمی دووەم و لە خولەکی 55دا، ئەستێرەی فەرەنسی کیلیان ئێمباپێ بە لێدانی سزا گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.

 

لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی تورکیا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر وێڵز بەدەستهێنا.

 

بەم سەرکەوتنە، فەرەنسا 12 خاڵی هەیە و لە پێشەنگی گرۆپەکەیەتی، یۆنانیش 6 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمدایە.





ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad